پڕۆژە کانی Creative Design

کۆشکی سپی

گه‌ڕانه‌وه

کۆشکی سپی

2020

شوێن هەولێر
ڕووبەری بیناسازی 2800 ئێس کیو م
بریکار نازا مۆڵ
دۆخ Completed
جۆر Residential

کەوتۆتە باکووری دریم ستی و ئەم ڤێڵڵایە بە کۆشکی سپی هەولێر بە ناوبانگە. بریتیە لە شەش ژووری خەو بە شێوەی سویت ، دوو هۆڵی نیشتمانی گەورە ، مەزبەحی تایبەت لە ژوورەوە و هۆڵی وەرزش، حەمامی تورکی، شوێنی یاری منداڵان ، چەندین ژووری مەخزەن ، ژووری کارمەندان و شوێنی انەوە بۆ چوار کەس. لە بەشی هاتنە ژوورەوە هۆڵ و پێپیلکانەیە کە وەک سەنتەری بیناکەیە ، بەرزی ئەم بەشە دوو قاتە تەنیا بە شێوی ئاسۆیی نیە بەڵکوو لە باری بەرزاییشەوە بەرچاوە.
خاوەنی پرۆژە خوازیاری هۆڵی ئیستقباڵی گەورە بوو شوێنێک کە بتوانێت میوانداری ئەو کەسانە بکات کە سەردانی ئەکەن کە رووبەرەکەی ١٣٧ مەتری دووجایە بە قیاسی ١٣.٦ لە ١٠.١ بە بێ هیچ ئەستوونێک. وەک هەموو بەشەکانی دیکەی بیناکە ئەم بەشەیش بە ستایرۆفۆم داپۆشراوە. زویەکە ٢٣٨٠ مەتری دووجایە و رووبەری درووستکراو بریتیە لە ٢٨٠٠ مەتری دووجا. درووستکردنی ئەم بینایە لە ٢٠١١ دەستی پێکرد.
لەم پرۆژەیەدا Creative Design بەرپرس بوو لە هەموو بەشەکانی پرۆژەکە وەک دیزاینی مێعماری و پێکهاتە و مێکانی و ئەلەکتریکی و هەروەها دزاینی دەرەوە و لاندسەیپی پرۆژەکە جگە لەوەیش بەرپرس بوو لە چاودێری درووستکردنی
هەیکەلی پرۆژە.

 

EN AR KU